بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 30 بیانی سەرپێچیكاری لەبەغدا ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:
بەڕێوبەرایەتی كاروباری نیشتەجێبوون لەبەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون بەردەوامە لەچالاكیی تایبەتی خۆی وەك گروپێكی كاركردن بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری نیشتەجێبوون و مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، جگە لەو هێزانەی زەوییان بەدەستەوەیە، 30 كەسی سەرپێچیكار لەناو بەغدای پایتەختدا دەستگیركراون.
ئاماژەی بەوەدا : ڕێوشوێنی یاسایی پێویست دەگیرێتەبەر بەمەبەستی ناردنیان بۆ دەرەوەی عێراق بەپێی یاسای نیشتەجێبوونی ژمارە 76ی ساڵی 2017.