بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند ئاگرێك لە شوێنی پشوودانی پزیشكانی نەخۆشخانەی ئەلكەرمە لە ئەنبار كوژاوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە كۆنتڕۆڵ بكەن و رووداوێكی ئاگركەوتنەوە بكوژێننەوە كە لە ژوورێكی نهۆمی دووەم لە پشوودانی پزیشكانی نەخۆشخانەی كەرمە لە پارێزگای ئەنبار.
ئاماژەی بەوەشكرد: تیمەكان ئاگرەكەیان گەمارۆدا و ڕێگرییان لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەكە كرد بۆ باقی ژوورەكانی ماڵەكە و كارەكانی سەركوتكردن و ساردكردنەوەیان تەواو كرد بەبێ تۆماركردنی زیانەكانی مرۆڤ و لە هەمان كاتدا سنوورداركردنی زیانەكانی ماددی و ئاماژەی بەوەشكردووە : هۆكاری ڕووداوەكە بووە لە ئەنجامی شۆڕتی كارەبا لە سیستەمی تەندروستیدا.