سەرۆكی كۆمار: درێژەی دۆخی ئێستا قبوڵكراو نییە

سیاسی
  • 17-08-2022, 16:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار جەختی كرد لەسەر پێویستی داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەری ڕوون كە بەرژەوەندیی وڵات و هاووڵاتییان بپارێزێت، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە درێژەدان بە دۆخی ئێستا جێگەی قبوڵكردن نییە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتوونە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند ئەمڕۆ لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح پێشوازی لە كۆمەڵێك سەرۆك و نوێنەری سەندیكا و فیدراسیۆنەكانی عێراق كرد كە تێیدا باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی وڵات كرد.
    ساڵح جەختی لە پێویستی پشت بەستن بە دیالۆگ و لێكنزیكبوونەوە بۆ چارەسەری خێرا بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستا كردەوە و جەختی لە پێویستی چڕكردنەوەی دیالۆگەكە لەسەر ئەولەویەتی دەستەبەركردنی مافی هاوڵاتیان لە ژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانەدا، هەنگاونان بەرەو چاكسازی سیاسی و پاراستنی ئاشتی مەدەنی و دانانی نەخشەڕێگایەكی ڕوون و چارەسەرێك كە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بپارێزێت و دڵنیای بكاتەوە كە هاوڵاتیان و پێداویستیەكانیان دابین بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەردەوامیی دۆخی ئێستا قبوڵ ناكرێت و دەبێت شكستەكان تێپەڕێنرێن و رێز لە ئیرادەی جەماوەری و دیموكراسی بگیرێت و ئاماژەی بەوەشدا : كە رێزگرتن لە ئیرادەی عێراقییەكان بنەمای دەرچوونە لە قەیرانەكان و تێپەڕاندنی ئابلۆقە سیاسییەكان.
    ناوبراو جەختی لە گرنگیی رۆڵی سەندیكاكان و فیدراسیۆنەكان و چالاكییە كۆمەڵایەتی و مەدەنییەكان لەم لایەنەدا كردەوە، بە تایبەت لە قەیرانی ئێستادا و ئاماژەی بە گرنگیی دەستەبەركردنی مافەكانی هاووڵاتییان و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و هەنگاونان بۆ ڕێگایەكی ئاشتیانە و ئارام بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكانی ئێستادا.
    ساڵح بە سەرنجەوە گوێی لە دەستێوەردان و نوێنەری سەندیكا و فیدراسیۆنەكان گرت سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات و ڕێگاكانی دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا بە شێوەیەك كە یەكڕیزی نەتەوەیی بەرز بكاتەوە و چاكسازی بەدەست بهێنێت و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بپارێزێت و كێشەكانی ئێستا تێپەڕێنێت و لەگەڵ بەربەستاكانی هەیە.