بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق کەشوهەوای بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، لە کاتێکدا پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە سبەینێوە دەست پێ‌بکات بەرزببێتەوە.
لە راگەیەندراوێكی دەستەی کەشناسیدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، "كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ پێنجشەممە، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست كەمێك بەرز دەبێتەوە لە چاو رۆژی پێشوو،". نزیک بێت لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی باکوور و باشووری وڵاتەکە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کەش و هەوای ڕۆژی هەینی مام ناوەند دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیکە لە سەرتاسەری وڵات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "كه‌ش و هەوای وڵات بۆ شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌ور له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور، له كاتێكدا له ناوچه‌ی باكوور ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیكه له رۆژی پێشوو له سه‌رتاسه‌ری وڵات".
لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ و پێنجشەممە و کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: