بەغدا - INA
بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتوچۆ ڕەوتی هاتووچۆی شاری بەغدای بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتوچۆ لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی، دەوریە و مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیانییەوە دەستیان بە رێكخستنی هاتووچۆ لە سەرجەم گۆڕەپان و چوارڕێیان و شەقامە سەرەكیەكانی لای ڕەسافەكرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لێشاوی هاتووچۆ لە زۆربەی چوارڕێیان و گۆڕەپانەکانی لای روسافە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بوو، لەگەڵ هەندێک چڕی بەیانی لە ( گۆڕەپانی مەوال، چوارڕێیانی جادرییە، چوارڕێیانی مەعسكەر، هێڵی خێرا بە ئاراستەی چوارڕێیانی قورتەبە، چوارڕێیانی نیدا، گۆڕەپانی خەلەفە، گۆڕەپانی خەڵانی)”.
هەروەها لایەنی کەرخ و ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا هاتوچۆ لە هەموو چوارڕێیان و گۆڕەپانەکان و شەقامە سەرەکییەکان باشە، و لێشاوەکە باشە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەندێک چڕی هەیە کە لەلایەن مەفرەزەکانمانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت (ناوچەی عەلاوی، گۆڕەپانی نسور لەئاراستەی فارس عەرەبی، هەموو ڕێگاکە تا گۆڕەپانی دیمەشق، چوارڕێیانی دەروید، تا كازمییر)”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئامادەن بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ بەدرێژایی ڕۆژ".