سەڵاحەدین... دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی قەزای بێجی

ئەمنی
  • 17-08-2022, 10:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحدین ڕاگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، هاتووە "هێزێكی ئەمنی، بە بەشداری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدینی سەر بە حەشد، ئۆپەراسیۆنێكی بۆ كێوماڵكردنی ناوچەی  بعێجی و حاوییە كەناری ڕووباری دیجلە، ڕۆژهەڵاتی قەزای بێجی ، پارێزگای سەڵاحەدین دەست پێ كرد”.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سوپا و هێزه‌كانی سوات سه‌ر به‌ پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین و لیوای 51 و فه‌وجه‌ی تەئاخی له‌ ناو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحدین له‌ حەشدی شەعبی به‌شدارییان كردووه‌".
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بریتی بووە لە ڕووپێوکردن و پشکنینی ناوچەکانی بعێجی و حاوییە  جەزرات داموک، تەنیشت ڕووباری دیجلە، بۆ ئەوەی بە تەواوی مسۆگەریان بکەن"، جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ پاککردنەوە و ئاسایشکردنی ناوچەکانی دێی كە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش  تێیدا دزە دەكەن”.