غه‌زی داوا له‌یه‌كێتی ئه‌ورۆپا ده‌كات رۆڵ بگێرێت له‌هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی سه‌رهێڵی ئاسمانی عێراق

سیاسی
  • 17-08-2022, 10:29
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

    سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌مید نه‌عیم غه‌زی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ داوای له‌یه‌كێتی ئه‌ورۆپای كرد رۆڵێكی ئه‌رێنی بگێرێت له‌هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی سه‌ر هێڵی ئاسمانی عێراقی.

     به‌پێی راگه‌یندراوێكی ئه‌مانه‌ی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ " سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌مید نه‌عیم غه‌زی ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌باڵیۆز ڤیله‌ ڤاریۆڵا سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا له‌عێراق كردووه‌. 

      هه‌روه‌ها راگه‌یاند" غه‌زیی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌حكومه‌تی عێراق بایه‌خ به‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عێراق و یه‌كێتی ئه‌ورۆپا له‌هه‌موو بواره‌كان ده‌دات، وئاماژه‌ به‌رۆڵی یه‌كێتی ئه‌ورۆپای داوه‌ له‌بواره‌كانی مرۆیی و ئابووری و داوای لێكردووه‌ رۆڵێكی ئه‌رێنی بگێرێت له‌هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی سه‌ر هێڵی ئاسمانی عێراقی به‌تایبه‌تی له‌دوای كه‌چه‌ند هه‌نگاوێكی كارگێری و ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو نێدراون له‌م بواره‌دا. 
      له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ڤاریۆرڵا رۆڵی ئه‌رێنی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی به‌رز نرخاندووه‌ و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پشتگیری یه‌كێتی ئه‌ورۆپا له‌سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراقی كردووه‌.
      سه‌باره‌ت به‌پرسی هێڵی ئاسمانی عێراقی باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا ته‌كیدی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌پێناو گه‌رانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ ناو هێڵی ئاسمانی ئه‌ورۆپی.