ھەولێر/ INA
لەبڕیاڕێکی حزبیدا کە ئاراستەی سەرجەم بەرپرس و کادیرانی حزبەکەی کردوە ،سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھۆشداری و سزای توندی ئاراستەی ئەو بەرپرس و کادیرانەی حزبەکەی کردوەکە بیانەوێ دەست بخەنە ناو پرۆژی حکومەت و موڵکی گشتی .
لەو بڕیارەدا کە وێنەیەکی تایبەت بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێڕاقی (INA) ھاتوە ، سەرۆکی یەکێتی لە دووخاڵدا روونیکردۆتەوە کە ھەر کەسێک لەھەر ئاست و پۆست و بەرپرسیاریەتێکدا بێت و ناونیشانی خۆی بەکار بھێنێت بۆ بۆ دەستکەوتی تایبەت و کەسی تایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و موڵکی گشتی یاخواد فشار بخاتە سەر فەرمانبەران و دامەزراوە حکومیەکان رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە و بەپێ پەیرەوی ناوخۆی حزبەکەی سزای توند دەدرێت .
ھەر لە بڕیارەکەدا ھاتوە کە لەرۆژی دەرچوونی ئەم فەرمانە دەچێتە بواری جیبەجێکردن و داواش دەکات کە بەرپرسانی حزبەکەی پابەندی بڕیارەکەبن .