بەغداد/ INA- نسار حاج
ئەمڕۆ سێشەممە"عامر جابری" بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"خۆڵبارین تا ئەم ساتەوەختە لە عێراق کۆتایی نەهاتووە، تا ئێستاش بەردەوامە، چونکە ئێمە لە وەرزی هاوینداین، بە تایبەتی لە مانگی ئابدا، کە کەش وهەوا گەرمە و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە تایبەت لە ناوچەکانی باشوور.
"جابری " ئاماژهی بهوهشكرد"بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە كۆتایی مانگی پێنجەوە بەردەوامە، هەروەها وڵات كاریگەری لەسەر دابەزینی پلەكانی گەرمای وەرزی هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەكانی باشوور، كە دەری دەخەن دۆخێكی ناسەقامگیر و جیاوازە لەگەڵ ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووری وڵات.
ھەروەک ئاماژە بەوە دەکات کە "پلەکانی گەرما لە ناوچەی باشوور تا پەنجاکان بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە پێشبینیکردنی بڕی بارانبارین لە وەرزی زستاندا"جابری"ڕوونیکردەوە کە “هیچ ئاماژەیەک نییە سەبارەت بە زستانی داهاتوو.
وتیشی" لیژنەیەکی بارانبارین هەیە کە لە سەرەتای مانگی نۆوە دەست بە کارەکانی دەکات، بە سەرۆکایەتی زانای کەشناسی و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کەش وهەوا لە دەستەی گشتی کەشناسی، بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک وەزارەت وەک سەرچاوەکانی ئاو، ژینگە، پلاندانان، خوێندنی باڵا، و ئەو بەشانەی کە پەیوەستن بەو بابەتە.
ھەروەک وتیشی" لیژنەکە توێژینەوەیەک لەبارەی باران بارین دەخاتە ڕوو کە خۆی لە بڕی بارانبارین و ئەو شوێنانەی کە لێی دەبارێت دەبینێتەوە .