بەدواداچون-INA
ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی نەوت جارێکی تر ، دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای نائومێد بون لە داتا ئابوورییەکانی چین کە گەورەترین کڕیاری نەوتی خاوە، ترسی لە پاشەکشەی ئابووری جیهانی زیندووکردەوە.
ئەمرۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 92 دۆلار و 63 سەنت دابەزی، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 86 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەکرا بۆ یەک بەرمیل.
لەوبارەیەوە بانکی ناوەندی چین رێژەی سوودی لەسەر قەرزدان کەمکردەوە بۆ بوژاندنەوەی خواست ، دوای ئەوەی داتاکان لە مانگی تەمموزدا دەریانخست کە گرێبەستکردن لەگەڵ کارگە و فرۆشتنی تاکەکەسی بەهۆی سیاسەتی توندی کۆڤید و قەیرانی خانووبەرە لە پەکین خاوبوونەوەی چاوەڕواننەکراوی ئابووریی وڵاتەکەیان نیشان داوە.