بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری رۆشنبیری، ناوەڕۆکی دەستلەکارکێشانەوەی عەلی عەللاوی وەزیری دارایی خستەروو، هەروەک ئاماژەی بە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەن کرد .
"نازم" لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا، كە دوای دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، رایگەیاند"لە دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری داراییدا رێزێكی زۆری بۆ دەستكەوتەكانی حكومەت دەربڕیوە ، هەروەها لە دەقی دەستلەکارکێشانەوەکەدا دەستکەوتەکانی حکومەتی بە ناوازە وەسف کردوە .
وتەبێژی حکومەت وتیشی" دەستلەکارکێشانەوەکە دەریدەخات کە دەستکەوتەکانی حکومەت بەهۆی ململانێی هێزە سیاسییەکانەوە ئاستەنگیان بۆ دروست بووە، هەروەها حکومەت بەهۆی ململانێی بەربڵاوی نێوان هێزە سیاسییەکانەوە سنوورداربوە .
لە درێژەی قسەکانیدا نازم وتیشی " دەقەکە ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی حکومەت کردووە بۆ چاکسازی و ئەو ستراتیژانەی کە حکومەت پەرەی پێداوە کە بەهۆی ململانێی سیاسییەوە پەکی کەوتوە ، هەروەک توانای حکومەت بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر دەربڕیوە ئەگەر پشتیوانی سیاسی هەبێت.
ھەروەک وتەبێژی حکومەت ئاماژهی پێدا " لەدهقی دهستلهكاركێشانهوهکەدا باسی لە گهشهی خێرای ئابووری له عێراق كردووه و باس له جێبهجێكردنی ئەو بهڵێنانهی حکومەت كردووه كه به عێراقییهكانی داوه و رۆشنایی خسته سهر ئهو سهركهوتنانهی كه حكوومهت له پهیوهندییهكانی دهرهوهدا بهدهستیان هێناوه.
نازم دووپاتی كردەوە كە "حكومەت لایەنێك نییە لە ململانێی سیاسیدا و خواستی كاری راستەقینە لە چوارچێوەی یاسادا هەیە، كەسانیش هەن كێشەكان بەرەو رووی دەگێڕن.