بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە سبەی دیالۆگێکی نیشتمانی عێراقی بۆ سەرجەم سەرکردەکانی وڵات ڕادەگەیەنێت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ئابڵوقە سیاسییە لە پێکنەھێنانی حکومەت و نەبوونی بودجەدا ڕەنگدانەوەی هەبووە.
"کازمی " لە وتارێکدا لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، وتی: "بەداخەوە ئێمە هێشتا بە ئاڵنگاری سیاسی و ئاستەنگی سیاسی و کاردانەوەی لەسەر ئەدای حکومەت تێپەردەبین، کە حکومەت لایەنێک نییە لە ململانێ سیاسییەکەدا، بەڵکو کەسانێک هەن کە هەوڵدەدەن ئەم قەیرانە و ڕاکردن لە کێشەکە، و هەموو کێشەکان بەرەو حکومەت بگەڕێننەوە.
کازمی ئاماژهى بهوهشكرد، "قەیرانى ئێمە تەنها قەیران نییە لەم جیهانەدا، زۆر ئەزموون هەن كە لە نزیكی ئێمەوە تێپەڕیون و ئاڵۆزتریش بوونە، بەڵام بە بەكارهێنانی حیكمەت و سەركردە ژیرەكان سەركەوتوو بوون لە تێپەراندنی ئەو قۆناغە،کە بەشێكیشیان بوونە ئەزموونی سەرکەوتوو.
"کازمی" لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەنگاپورە بۆ نموونە مۆدێلێکی دەوڵەتێکی شکستخواردوو بوو، و دەبینین ئەمڕۆ دەگۆڕێت بۆ یەکێک لە گرنگترین وڵاتەکانی جیهان، هەروەها لە ڕواندا لە ئەفریقا شەڕی ناوخۆ و کۆمەڵکوژی ڕوویدا، بەڵام ئەمڕۆ لە ئەفریقا گۆڕاوە بۆ وڵاتێکی گرنگ، عێراق ئەم وڵاتەیە کە شارستانیەتی مرۆڤایەتی نزیکەی ٦ هەزار ساڵە، ئێمەش هێشتا مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دەکەین بە شێوەیەک کە ئیرادەمان دەشکێنێت.
کازمی جەختی لەوە کردەوە، "ئەوەی پێویستە حیکمەت و دڵسۆزییە بۆ ئەم وڵاتە، زۆر شتی پێبەخشیوین، مێژوو بەخشیوین کە زۆر شانازی پێوە دەکەین، هەروەها دەبێت بەشێک لەو نیعمەتە بگەڕێنینەوە بۆ وڵات و نیشتیمان و گەلەکەمان.
ئەم گەلە هەژارە، کە لە مێژە تووشی خراپ بەڕێوەبردن و بێبەشی و شەڕی وێرانکەر بووە پێویستی بە حەسانەوە ھەیە.
ھەروەک سەرۆک وتی "بڕیاری ئێمە لەم حکومەتەدا ئەوەبوو کە نە ئەمڕۆ و نە سبەی دەست نە خەینە خوێنی عێراقیەکان، خوێنی عێراقیەکان بەنرخە، و دەبێت کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن، بۆ ئەمەش سبەی بانگەواز دەکەم کە دیالۆگێکی نیشتمانی عێراقی بۆ هەموو سەرکردەکانی وڵات، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دۆزینەوەی چارەسەر، و بیرکردنەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکە ئەنجام بدرێت.
سەرۆک وەزیران وتشی"پەیامی من بۆ برایانم لە سەركردەكانی وڵات ئەوەیە کە هەموو شتێك زوو تێپەڕ دەبێت و مێژوو حوکمەکەیە کە دەبێت لە ئاست تەحەدا بین ، قوربانیدان بۆ عێراق بنچینەیەکی بەهێزە،بیهێنە بەرچاوت کاتێک ئیمتیازێک دەدات بە براکەی وەک ئەوەی لە دۆخێکی لاوازدا بێت ئەمە هەڵەیە، ئیمتیاز هێزێکی ڕاستەقینە.
کازمی هیوای خواست کە هەمووان سەبر و بوێری نیشان بدەن ، تا ئەم قۆناغە تێپەرێنین و بتوانین وڵاتەکەمان بنیات بنێین.
وتیشی " سەرەڕای نەبوونی بودجە بۆ ماوەی دوو ساڵ، بەڵام شتەکان بە باشی دەڕۆن.
کازمی جەختیشیكردەوە، کە حكومەت ناتوانێت بەبێ بودجە بەردەوام بێت ، دوو ساڵ بەبێ بودجە تێپەڕیوە، بەڵام ئێمە وڵاتمان بەڕێوەبردووە، چانسی سەركەوتن ئەگەری بەھێزی هەیە ئەگەر دەست بەیەك بگرین و مامەڵە لەگەڵ رۆحی یەك تیمی و رۆحی سەربەخۆیی بكەین بۆ عێراق.
ھەروەک وتیشی : ئەم حکومەتە لە هەلومەرجێکی نائاساییدا هاتووە و سەرکەوتوو بووە لە زاڵبوون بەسەر هەموو تەحەددیاتەکاندا، بەڵام جێگەی داخە تەمەنی حکومەتەکە لە 28 مانگ نزیک بووەتەوە، تا ئەم ساتەوەختەش بودجە تەنها شەش مانگە بەردەست بوە .
لە درێژەی پیامەکەیدا کازمی ووتیشی، "خەڵک داوای هەموو شتێک دەکەن ، کە ئەمەش مافی خۆیانە،کە داوای شەقامی قیرتاو و ئاو و قوتابخانە و چاودێری تەندروستی باش بکەن ، بەڵام هەموو ئەمانە دەبێت بودجەی لەگەڵدا بێت، بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە جێبەجێکردنیان .
"کازمی " لە کۆتاییدا رایگەیاند " ئابلۆقەی سیاسی لە پێکهێنانی حکومەت و نەبوونی بودجەدا ڕەنگدانەوەی هەبوو، هەروەها هەموو تەحەددیاتەکانمان قبوڵکرد و هەوڵماندا بەسەریاندا زاڵ بین، هەروەها هەمیشە ڕووبەڕووی تۆمەت و بوختان و نادادپەروەری بووینەتەوە، بێدەنگی ئێمەش لە پێناو عێراق و گەلەکەمان بووە کە شایەنی ژیانێکی باشترن لەوەی ئێستا دەژین.