ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت بۆ راپەراندنی ئەرکەکانی وەزارەتی دارایی دیاریکرا

سیاسی
  • 16-08-2022, 17:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێ شەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی راسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی وەزارەتی دارایی.
     سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا "ئیحسان عەبدولجەبار"ی وەزیری نەوتی راسپاردووە، دوای دەست لەكاركێشانەوەی "عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی" ئەركەكانی وەزارەتی دارایی بەڕێوەببات.
     ئەمڕۆ سێشەممە، "عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی " وەزیری دارایی لە میانی دانیشتنی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی پێشكەش كرد.
     ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی ھەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیران ئەنجامدا.