بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی بریکارەکانی ئاسایشی نیشتمانی، ڕێنمایی بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەرکرد .
لە راگەیەندراوێكی نوسینگەی "قاسم ئەعرەجی " راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەشكردووە،ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی پانزەهەمین دانیشتنی ساڵی 2022ی بە سەرپەرشتی "ئەعەرەجی" ئەنجامداوە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن، کە تیایدا باس لە بابەتەکانی بەرنامەی کراوە و بڕیاردراوە راسپاردەی پێویستی بۆ دیاریبکرێت.
ھەرلە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە "ئەنجومەن تاوتوێی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری کردووە لە عێراق، هەروەها بڕیاڕی ئاراستەی دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی کردووە بۆ خێراکردنی تەواوکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان.
کۆبونەوەکە جەختی لەسەر پێویستی چالاککردنی هەوڵەکان کردووەتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ جێبەجێکردنی پێویستەکان لە بواری کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی نیوە ساڵانە لەسەر ڕێکار و دەستکەوتە بەدەست هاتوەکان و ناردنی بۆ ئەنجومەنی بریکارەکانی ئاسایشی نیشتمانی، بە مەبەستی پێداچوونەوە و وەرگرتنی پێشنیاری پێویست بۆ پشتگیریکردن لەو هەوڵانە.
ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە ئەنجومەن رەزامەندی دەربڕیوە، بە هاوکاریی نێوان وەزارەتی داد لە حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.