بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی گەڕانەوەی 1376 موڵکی سەر بە دەوڵەت ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشدا کە 6000 موڵک لە پرۆسەی وەرگرتنەوەدان.
لە بەیاننامەیەکی دەستەی نەزاھەدا ، کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،راگەیاندوە کە "لیژنەیەک بە فەرمانی دیوانی ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٩، سەبارەت بە سەرپێچیکردنی خانووبەرەی دەوڵەت، لەژێر چاودێری راستەوخۆی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، توانیویەتی ب (١٣٧٦) موڵک بۆ خاوەندارێتی دەوڵەت، بگەرێنیتەوە.
راشیگەیاندوە"لیژنهكه بهردهوامه له بهدواداچوون لهگهڵ بهڕێوهبهرایهتییه پهیوهندیدارهكانی تۆماركردنی خانووبهره بۆ وەرگرتبەوەی (6 ههزار) موڵك و لێكۆڵینهوه له باقی ئهو موڵكانه دهكات كه چارەنوسان نادیارە .
ھەر لە بەیاننامەکەدا ھاتوە کە لهسهدا 60 موڵكهكانی وهزارهتی دارایی وردبینی كراوه، کە پێکھاتوە لە (119) ھەزار موڵک جگه له گهڕان بهدوای (14 ههزار و 526) موڵكهی سهر به وهزارهتی بهرگری و (13 ههزار و 275) موڵكه كه خاوهندارێتیان بۆ وهزارهتی دارایی دەگەرێتەوە ، دوای ئهوهی كه لەسەر وەزارەتی بەرگری هەڵوەشایەوە، کە لە تۆماری خانووبەرە تۆمار نەکراوە.
بەیاننامەکە ڕوونیشی كردەوە كە "كارەكانی لیژنەكە هیچ پەیوەندییەكی بە خانووبەرەی كەرتی تایبەتەوە نییە، و لە ئەگەری ساختەكاری ، ڕەوانەی لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەكان دەكرێت و ئەو خانووبەرەی سەر بە دەوڵەتە لەگەڵ خانووبەرەی کەرتی تایبەتدا هاوتا دەکرێت بۆ تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەموو ناوچەکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان".
ھەروەک بەیاننامەکە رایگەیاندوە لە کۆتایی ئەمساڵدا، لیستێک پێشکەش دەکات کە ئەنجامی یەکسانبوون لەگەڵ خانووبەرەدا لەخۆدەگرێت، لەوانە وەزارەت و دامو دەزگاکا و دەستەکان و ئیدارە ناوخۆییەکانی پارێزگا و شارەوانییەکان لەنێویاندا شارەوانی بەغدا.
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتووە لێکۆڵینەوەکە بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران ئەنجامدەدرێت و لێکۆڵینەوە و وردبینی بۆ دۆسیەی هەزاران موڵك لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامدراو .
بەیاننامەکە جەختیشی كردەوە کە ڕاپرسی سەرەتایی بۆ هەموو بەشەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە ئەنجامدرا سەبارەت بە دۆسیەکانیان و تۆمارە ونبووەکان و لاپەڕە دڕاوەکان و خانووبەرەی نایاسایی فڕێدراو .
شایانی باسە لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (50 ی ساڵی 2019) لەلایەن سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵەوە سەرپەرشتی دەكرێت، ئەندامەكانیش بریتین لە نوێنەری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لێكۆڵەرانی دەستەی دەستپاكی .