بەغداد/ INA
وەزیری پلاندانان خالدنجم بتال ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وتی کە عێڕاق لەبەرەو پێش جۆن دایە بۆ تەواوکاری ئابووری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری پلاندانان خالدبتال بەشداریکرد لەکۆنگرەی برایەتی ئابووری ووەبەرهێنان کەلایەن کۆمەڵەی برایەتی ئوردنی عێڕاقیەوە بەڕێوەچوو لە عەممان، ئەویش بەمەبەستی تواناکردنی وەبەرهێنان لە وڵاتە عەرەبیەکاندا بەبەشداری ژمارەیەک وەزیری ئوردنی وچەند بازرگانێک.
بتال لەوتەیەکیدا وتی هەندێک کۆتوبەندی ئیداری وهونەری هەیە کەپەیوەستن بە کواڵێتی هاوردەکاریەکان وبەهای بەرهەم وکاڵاکان ویاساکانی وڵاتانی عەرەبی کەبوونەتە ئاستەنگ هەمبەربە بەدینەهاتنی ئابووریەکی تەواو.
هەروەها وەزیری پلاندانان باسی لە هاوسەنگی بازرگانی عەرەبی کرد لەگەڵ ئوردن وئیماڕات وسعودیە وئاماژەشی بە ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی عێڕاقی وئوردنی عێڕاقی کرد.
هەروەها لەمیانەی کۆنگرەکەدا جەخت کرایەوەسەر تەوەرەکانی وزەوکشتوکاڵ وبازرگانی وەبەرهێنان و مەسەلەی بەستنەوەی کارەبا بەوڵاتانی کەنداوەوە.