ڕێکخراوی فاو ویەکێتی ئەوڕوپا پلان بۆ پەڕەپێدانی زۆنکاوەکانی جبایش دادەڕێژن

ناوخۆ
  • 16-08-2022, 14:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕێکخراوی فاو و یەکێتی ئەوڕوپا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پلانێکیان بۆ زۆنکاوەکانی جبایش داڕشت.
    بەیاننامەی ڕێکخراوەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ڕێکخراوەکە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بەناونیشانی زۆنکاوەکانمان ژیانمانن لە ناوچەی جبایش لەشاری زیقاڕ لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتەکانی خۆجێیی بەسڕەوزیقاڕو میسان نوێنەرانی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ وسامانەئاویەکان و ژینگەو تەندروستی یەکێتی جوتیاران لبۆ باسکردنی کێشەی ئاو لەزۆنکاوەکانی عێڕاق بۆ یارمەتیدانی جوتیاران و گاوانەکانی گامێش.
    هەروەها وتی ڕێکخراوەکە بەهاوکاری یەکێتی
    ئەوڕوپا کاردەکات بۆیارمەتیدانی ئەوانەی کە لەهەمووان زیاتر دووچاری زیان بوونە لەدەرەنجامی وشکەساڵیەوە، هەروەها باس لە فرەجۆری ژینگەیی کرا لەوناوچانە و وتیشی کە پلانی کورت ودرێژخایەن کرا لەکۆبوونەوەکەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان.
    هەروەها نوێنەری ڕێکخراوەکە ساڵح حاج حسن وتی ڕێکخراوەکە بارودۆخی کارەساتباری زۆنکاوەکان لێکدەداتەوەو بەپاڵپشتی یەکێتی ئەوڕوپا چارەسەریان بۆ دەدۆزێتەوە.
    هەروەها شارەزای ئاژەڵداری لە ڕێکخراوەکە
    شازلی کایولی دەرەنجامەکانی ئەخەمڵاندنانەی خستە ڕوو کە لەپڕۆژەکەدا دانراون لە یەکێتی ئەوڕوپاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەوئاڵنگاریانەی کە ئاژەڵداران بەدەستیانەوە دەناڵینن.