هاتووچۆ: جیاوازی نییە لە نێوان ژن و پیاو لە لێپێچینەوەی مۆڵەتی شۆفێری دا

ناوخۆ
  • 16-08-2022, 13:01
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ پشتڕاستیكردەوە لێپێچینەوەی مۆڵەتی شۆفێری ژنان و پیاوان دەگرێتەوە و هیچ جیاوازییەكیش لەنێوانیاندا نییە.
    عەمید زیاد ئەلقەیسی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتییەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ هەموو ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكات كە مۆڵەتی شۆفێرییان نییە یان مۆڵەتی شۆفێری بەسەرچووە، ئاماژە بەوە دەكات كە هیچ جیاوازییەك لە نێوان ژن و پیاودا نییە، بەو پێیەی هەردووكیان ئۆتۆمبێلەكە لێدەخوڕن.
    ئاماژەی بەوەشدا : ڕێنماییەكانی ئاماژە باڵاكان بۆ ئاگاداركردنەوەی شۆفێرە جا چ پیاو بێت یان ژن، بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە و دەرهێنانی ئەگەر بەسەرچووە و ئاماژەی بەوەشدا : كە بەڕێوەبەرایەتییەكە ئامارێكی وردی نییە لەسەر ژمارەی سەرپێچیكارانی ئەوانەی مۆڵەتی شۆفێری بەو پێیەی دەكەوێتە چوارچێوەی پێشێلكارییەكانی ڕۆژانە.