بەغداد – ا ه ع پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەبەغداد، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: ژمارەیەك داواكراویان لەلایەن دادگاوە دەستگیر كردووە كە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان لە چەند ناوچەیەكی بەغداد ئەنجامداوە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: هێزێكی نەهێشتنی تاوان ژمارەیەك تۆمەتباری دەستگیركردووە كە چەندین دزییان لە كۆگا بازرگانییەكان ئەنجامداوە و ژمارەیەكیشیان تۆمەتی ساختەكارییان دراوەتەپاڵا، وتیشی سەرجەم دەستگیركراوان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا.