رافیدەین ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەكە بۆ كڕینی خانووی نیشتەجێبوون دیاری دەكات

ئابوری
  • 16-08-2022, 12:51
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ سێشەممە بانكی رافیدەین ماوەی دانەوەی قەرزەكەی دیاریكرد بۆ كڕینی خانووی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتیان.
    بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ماوەی دانەوەی قەرزی 150 ملیۆن بۆ كڕینی خانووی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و هاووڵاتیان تا 10 ساڵە و بە رێژەی سوودی 4 % دەبێت .
    بەگوێرەی راگەیەندراوەكە بانكەكە داوای لە كڕیارەكانی كردووە پێداچوونەوە بە سەرجەم لقەكانی بانكەكەدا بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان بە مەبەستی پێداچوونەوە بە كۆنتڕۆڵ و رێنماییەكان و میكانیزمی پێشكەشكردن و وەرگرتنی قەرزەكە.