بەغدا - INA-حەسەن ئەلفەواز
ئەمڕۆ سێشەممە سەركردایەتی بەشی وەڵامدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆ كۆتایی هاتنی 800 ململانێی خێڵی لە پارێزگای میسان ڕاگەیاند كە بەشێكیان بۆ 35 ساڵ درێژدەبنەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا، عەمید عەبدولئەمیر ئەلمحەمەداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاندووە : بەپێی فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای میسان، بڵاوەپێكردن لەم پارێزگایە دەستی پێكردووە و هەموو ململانێی خێڵەكان نەهێڵراوە، جگە لە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی خێڵ كە پێكهاتووە لە كەسایەتییە دیارەكانی ناوچەكە، شێخەكان، و فەرماندەی سكوادی وەڵامدانەوەی خێرا كە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ ئەركی سەرۆكی لیژنەكەیان لە ئەستۆ گرت.
ئەلمحەمەداوی پشتڕاستی كردەوە : نزیكەی 787 ناكۆكی خێڵ لە پارێزگای میسان چارەسەر كراون، لەنێویاندا ناكۆكی 35 ساڵە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : خێڵگەلێك هەن كە دەستیان كردووە بە هاتن بۆ ئەم لیژنەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی خێڵ كەڵەكەبووەكان، جەختی لەوە كردەوە كە لەو كاتەوەی لیژنەكە پێكهێنراوە، نزیكەی 800 ناكۆكی خێڵ كۆتایی پێهاتووە، جگە لەوەی ناكۆكییەكانی نوێ هەیە كە چارەسەر دەكرێن.