بەغدا- INA
ئەمڕۆ سێشەممە شاخوان عەبدوڵڵاجێگری سەرۆكی پەرلەمان داوای كرد چارەسەری دۆسیی ئاو و كارەبا لە بەسڕە بكرێت.
عەبدوڵڵا لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : بەسڕە بە یەكێك لە گرنگترین پارێزگاكان دادەنرێت لەڕووی هەڵكەوتەی جوگرافی و پێگەی ئابوورییەوە، بەداخەوە دەربڕینی بۆ واقیعی دۆخەكە و ژیانێكی سەخت وخراپی خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگاكەدا.
ئەحمەد داوای كردووە بەپێی بەیاننامەكە ئیدارەی خۆجێی لە بەسڕە هاوكاری وەزارەتەكانی خزمەتگوزاری لە حكومەتی فیدراڵی بكات بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئاو و كارەبا لە بەسڕە و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ گەلەكەمان لەوێ وجەختكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی بۆ پڕكردنەوەی كەمیی بڕی ئاوی خواردنەوە و دابینكردنی وزە بە هاوڵاتیان كارەبا بەتایبەتی لە هاویندا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.