بەغدا- INA
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتیەكان پشتڕاستیكردەوە كە پڕۆژەی ئۆتۆماتیكی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی بەكارهێنانی ئاو كەمدەكاتەوە.
نەجم ئەلحەیاڵی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتووە رایگەیاند: وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پرۆژەی ئۆتۆماتیككردنی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی (ئاو، ئاوەڕۆ و شارەوانییەكان)، كە هەنگاوێكی چۆنایەتییە لە هاوئاهەنگی لەگەڵ گەشەسەندنی تەكنەلۆژیا و گۆڕینی كۆكردنەوە لە سیستەمی كاغەزەوە بۆ سیستەمی ئەلیكترۆنی و زۆرترین داهاتی دەوڵەت و نەهێشتنی كەمی ئاو و گەندەڵی ئیداری و دارایی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی پرۆژەكە بریتییە لە بەدەستهێنانی خۆبژێوی لەڕێگەی دابینكردن و دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی بەشداربوو لە داهاتوودا، كەمكردنەوەی زیانەكانی ئاو و عەقڵانیكردنی بەكارهێنانی ئاو، هەروەها پێدانی باجی دارایی بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەبێ هەڵە، كەمكردنەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی شریتی سوور و پاشەكەوتكردنی كات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئیدارەیەكی نوێ و بەڕێوەبەری پرۆژە و لیژنەیەكی باڵای چاودێری پێكهێنراون كە ئەستۆی خۆیان دەبنە ئەستۆی رێكخستنی مەرجەكانی گرێبەستەكە لەگەڵ لایەنی وەبەرهێنان، بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانییەكان لە ناوەندەكە لەپارێزگاكان كە سیستمی قۆناغی یەكەم دەیانگرێتەوە كە بریتین لە پارێزگاكانی (كەركوك، دیالە، كەربەلا و نەجەف)، قۆناغی دووەمیش بۆ پارێزگاكانی (نەینەوا، بەسڕە، و موسەننا) دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: سیستەمەكە بەپێی بناغە زانستییەكان ئامادە كراوە كە ئامانجیان بەدەستهێنانی خێرای كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنیی و بەدواداچوون بۆ كۆكەرەكان و دیاریكردنی ئەو شوێنانەی كۆكراونەتەوە كە پێوەری زیرەكی ئاوی تێدا بەكاردەهێنرێت و خوێندنەوەكان لەسەر بنەمای ماڵپەڕەكان دەگیرێتەوە،هەروەها فەسڵكردنەكە لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە بە ئیختیاری و لە ژێر چاودێری ناوەندی زانیاری وەزارەتەكەدا.
جەختیشیكردەوە : ماوەی گرێبەستی پڕۆژەكە بریتییە لە (15) ساڵ، هەروەها ماوەی ئامادەكردن و دانانی پێوانەكان بۆ پڕۆژەكە (5) ساڵە، لەو ماوەیەدا لە دوو ملیۆن و نیو كەمتر هایدرۆمێتەر بۆی دانانرێت كو سەرجەم پارێزگاكانی عێراق ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەكەش گەیشتووەتە نزیكەی 30%.