دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داواكراو لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار

ئەمنی
  • 16-08-2022, 10:27
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی  داواكراوێكی ڕاگەیاند بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار.
    لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوە كراوە  : هێزێكی لیوای دوو لە حەشدی شەعبی توانیویانە كەسێكی داواكراو بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە رۆژهەڵاتی ئەنبار دەستگیربكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ورد و دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەری، هێزێك لە حەشدی شەعبی توانیان تۆمەتبار (م،س،م) دەستگیر بكەن.
     ئاماژەی بەوەشدا : تۆمەتبارەكە لەلایەن دەزگای دادوەوە داواكراوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر  رادەستی لایەنی تایبەتمەند كراوەتەوە.