هه‌ولێر ـ INA
له‌یادی 76 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی راگه‌یاند و تێدا جه‌ختی كرده‌وه كه له‌م یاده‌ده له‌هەر كاتێك زیاتر کوردستان پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانییه‌تی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییەکان و پاراستنى ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر. ده‌بێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراقیشدا هاوكار و پشتیوان بین بۆ دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی کە تێكه‌وتووه.".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه راگه‌یاند" وێرای پیرۆزكردنی ئه‌م یاده له‌مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بى سیاسى وسه‌ركردایه‌تى و ته‌واوى ئۆرگانه‌كانى پارتى و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كادیران و ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزان و جه‌ماوه‌ری پارتی و گه‌لى كوردستان به‌گشتى، ئاماژه‌ی به‌وه‌شی داوه كه یادکردنەوەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرزڕاگرتنی مێژوویەکی گرنگی بەرخودان و خۆڕاگریی شۆڕشگێرانە و مەدەنیانه و ڕێزگرتنە لە تێکۆشان و قوربانیدانی گەلی کوردستان كه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تى و ئاڵاى پارتیدا خه‌بات و تێكۆشانى بۆ ئازادى و ڕزگارى كردووه و قوربانى داوه.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پێداویستییەکی مێژوویی لە ڕۆژگارێكى سه‌ختدا به سه‌ركرایه‌تیى بارزانیى نه‌مر و لەسەر دەستی کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی كوردستان دامه‌زرا كه خه‌ون و خۆزگه و هیواكانى گه‌لى كوردستانى كرد به به‌رنامه‌یه‌كى سیاسیی ڕزگاریخوازی و هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانى كۆكرده‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام هەڵگری بیروباوەڕێکی نیشتمانیی ئاشتیخواز و دیموکراسیخواز بووە و ئەزموونی ساڵانی دوورودرێژی، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و یه‌كترقبووڵکردن و لێبووردەیی لە بنەما سەرەکییەکانی کولتوورە سیاسییەکەیەتی، داکۆکیکردن لە مافەکانی هەموو پێکهاتەکان بە جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییەوە، بڕوایەکی نەگۆڕی پارتییه و قوربانیی گەورەی لەپێناودا بەخشیوە.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی دا ده‌ڵێت" ئەمڕۆ له‌م یاده‌دا لە هەر كاتێك زیاتر کوردستان پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانییه‌تی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییەکان و پاراستنى ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر. ده‌بێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراقیشدا هاوكار و پشتیوان بین بۆ دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی کە تێكه‌وتووه.".