بەغدا /INA- حەسەن فەواز
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی لە ژمارەیەک پارێزگادا خستەروو، هاوکات ئامانجی ئۆ پراسیۆنەکانی ئاشکرا کرد کە بۆ نەهێشتنی پاشماوەی تیرۆرە لە ھەندێک ناوچەی ئالۆز لەرووی جوگرافیاوە .
عەمید" عەبدولئەمیر محەمەداوی " بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، چەند ئەرکێک لە دیالە ئەنجامدا، کە ئامانجیان ئەو باندانە بون کە لە دەرەوەی یاسان خۆیان حەشاردابوو و دەستگیرکراون کە ژمارەیان ٣ کەس بووە، دوو لەوانەش بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر و یەکێکیشیان بەپێی یاسای ٤٠٦ی کوشتن داواکارابوون.
"محەمەداوی " ئەوەشی خستەڕوو، "لیوای یەكەمی فیرقەكەمان چەندین هەڵمەتی گەڕانی بەرفراوانیان لە رۆژئاوای ناحیەی دوز خورماتوو لە ناوچەكانی عەبود و بەستەملی ئەنجامدا، کە تیایدا میوانخانەیەك دۆزرایەوە و بەتەواوی خاپووركرا، هەروەها چەند ئامێرێكی تەقەمەنی كە لەژێر کۆنترۆڵدا بوو ، بە هەماهەنگی لەگەڵ پاسەوانی هەرێم و لەناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بارەگای دوز خورماتوو لەناوبراون.
ھەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی"سەبارەت بە پارێزگای ئەنبار،فەوجێکی سەر بە فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا ھەیە کە ئەرکی پێشوەختە لە بیابانی روتبە ئەنجام دەدات، هەروەها فەوجمان لە شنگال هەیە لەسەر سنووری عێراق و سوریا کە رێگری لە دزەکردنی چەتە تیرۆریستەکان دەکات ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای چەندین هەوڵی تیرۆریستان بۆ دزەکردن و پێکدادان لە ئەنجامدا چەندین کەسێکیان لێ کوژراوە.
وتیشی"لە پارێزگای میسان پشکنینەکان بەردەوامن لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکە ، کە لە ئەنجامدا حەشارگەیەک دۆزرایەوە کە ئاڕ پی جی و هاوەن و نارنجۆکی هێرشبەر و ژمارەیەک چەکی سووک و بڕێکی زۆر ئامێری سووکیان تێدابووە.
ڕوونیشی كردەوە، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پێی وایە پێویستە ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوام بن لە دژی چەتە تیرۆریستەكان و باقی ئەوانەشی کە لە شاخ و دۆڵ و ناوچە دوورە دەستەکان خۆیان حەشارداوە، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە گروپە تیرۆریستیەكان پاكبكرێنەوە.
ھەروەک وتیشی : ئەرکی و فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە چاودێری راستەوخۆی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئەو یەکانەی لەو ناوچانە ئامادەن،بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر هەموو ئەو تیرۆریستانەی کە وەک پاشماوە ماونەتەوە، ئەوە جگە لە بوونی هەماهەنگی لەگەڵ هێزی ئاسمانی، کە لەرێگای فڕۆکەوانی سوپا و دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هێزەکانی حەشدی شەعبی .