بەغداد/ INA- مھدی ربحاوی
ئەمڕۆ دووشەممە "راكان سەعید جبووری" پارێزگاری كەركوك وادەی كردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوکی راگەیاند، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەیەك لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی.
"راکان جبووری" پارێزگاری کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند" لەگەڵ لیژنەیەکی راوێژکاری لە ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی هەنگاوە پێویستەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوکیان کردوە ، کە لەژێر رێنمایی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران پێکهێنراوە بە پشت بەستن بە راسپاردەکانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی.
پارێزگاری کەرکوک ئاماژهی بهوهشكرد، "لیژنەكە پێداچوونەوەی بەو ڕێوشوێنانەدا كرد كە بۆ دەستەبەركردنی پێداویستیەكان و دابەشكردنی ئەركەكان و ئامادەكردنی راسپاردەکان گیراونەتەبەر، بە مەبەستی دیاریكردنی وادەیەك بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك.
"راکان جبوری " لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "دیدارەکە لە کەشێکی ئەرێنی تایبەتمەند بەرێوەچوو ،ئیدارەی پارێزگای کەرکوکیش پشتگیری لە هەموو ئەو رێوشوێنە خێرایانە دەكات لە كردنەوەی فڕۆكەخانەكە تا ببێتە یەكێك لە دام ودەزگا شكۆمەندەکانی دەوڵەت ، بە شێوەیەك كە حەز و وخەونی هەموو هاووڵاتیانی كەركوك بەدی بهێنێت.
پارێزگاری کەرکوک جەختیشی كردەوە کە پێویستە کرێکارانی فڕۆکەخانەی کەرکوک لە خەڵکی پارێزگاکە بن بەپێی ئاستی لێهاتوویی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکە، کە لەگەڵ ستاندارد و رێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراقدا گونجاوبێت.