بەدواداچون/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە ئەمنییەکانی تونس ڕایانگەیاند کە لە ماوەی کۆتایی هەفتەدا 12 هەوڵی کۆچی نایاسایییان لە ڕێگەی دەریاوە پووچەڵ کردووەتەوە، هەروەک 213 کەسیان ڕزگار کردووە کە لەنێویاندا دەیان تونسی و میسری ھەن .
لەوبارەیەوە ڕۆژی دووشەممە پاسەوانی نیشتمانی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند"کە یەکەکانی لە هەموو کەناراوەکانی وڵاتدا کاردەکەن و توانیویانە، شەوی یەکشەممە، 10 پەڕینەوەی نایاسایی سنوورە دەریاییەکان پووچەڵبکەنەوە و 156کەسیش لەوانە رزگار بکەن .
"حوسام الدین جەبابلی " وتەبێژی پاسەوانی نیشتمانی لە بەیاننامەكەدا روونیكردەوە، كۆچبەرەكان 102 كەسن و رەگەزنامەیان لە وڵاتانی ئەفریقای خوار و سەحراویەکان و 54 كەسیش تونسین.