بانكی ناوەندی پێدانی پارە بە هاوڵاتیان رەتدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 15-08-2022, 17:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ناوەندی ئەمڕۆ دووشەممە پێدانی پارە بە هاوڵاتیان رەتدەكاتەوەو هاوكات هۆشداریشی دا بە كەسانی نەفس نزم بۆ بەلاڕێدابردنی هاوڵایان. 
    بانكی ناوەندی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هەواڵی ساختە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە كە بانكی ناوەندی عێراق پارەی داوە بە هاوڵاتیان.
    ئاشكرایكرد: ئەو هەواڵە ساختەیە، و داواشی لە هاوڵاتیان كرد كە هەواڵی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق كە لە ماڵپەڕی فەرمیدا بڵاودەكرێتەوە وەربگرن كە بریتیە لە (www.cbi.iq) جگە لە پەڕە بەڵگەدارەكانی لە فەیسبووك و تویتەردا.
    بانكەكە هۆشداری دا بە كەسانی نەفس نزم لە بەرامبەر بە دەستبردنی هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ بەلاڕێدابردنیان، و جەختیشی لە گرتنەبەری رێگای دادگا بۆ بەدەستهێنانی مافی یاسایی خۆی.