سلێمانی میوانداری ڤێستیڤاڵی پرۆژە بچوكەكان دەكات

ناوخۆ
  • 15-08-2022, 16:59
  • +A -A

    سلێمانی - INA 
    پاركی ئازادی لەپارێزگای سلێمانی میوانداری فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان و كاری دەستی و كەلەپووری فۆلكلۆری كرد و وەك پشتیوانیكردن لەبەرهەمی ناوخۆو ڕەخساندنی هەلی كار بۆ كەمدەرامەتان و خاوەنی پرۆژە بچوكەكان.
    سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەكە بەیان ڕەشید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فیستیڤاڵەكە بە هاوكاری یەكێك لە ڕێكخراوە مەدەنییەكانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو،
    ئامانجی ئەوەیە كە دەستێكی یارمەتی بۆ بازرگانە بچووكەكان درێژبكات بە نمایشكردنی بەرهەمەكانیان لە كارە دەستییەكان و كەلوپەل و جلوبەرگی بەناوبانگ، بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانیان.
    ڕەشید ئەوەشی وت: "ڕێكخەرانی فیستیڤاڵەكە ئامانجیان هاندانی پیشەگەرانی لێهاتووی هەردوو ڕەگەزە و هەروەها بەهێزكردنی توانای كاركردنی ژنان لە بواری كاری دەستی و كەلەپووردا.
    ئامانج كەریم، یەكێك لە بەشداربووانی فیستیڤاڵەكە، دەڵێت: ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە سودێكی زۆریان هەیە بۆ بازرگانە بچووكەكان بە نمایشكردنی بەرهەمەكانیان ڕاستەوخۆ لەبەردەم هاوڵاتیان.