وەزیری ڕۆشنبیری دۆزینەوەی گەنجینەیەكی شوێنەواری لەتەل ئەسوەد لەنەجەفی ئەشرەف ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 15-08-2022, 16:57
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار حەسەن نازم ئەمڕۆ دووشەممە دۆزینەوەی گەنجینەیەكی گرنگی شوێنەواری لە تەل ئەسوەد لە شاری نەجەفی ئەشرەف ڕاگەیاند، و جەختیشی كردەوە بۆ ڕێگرتن لە زیادەڕۆیی لەسەر شوێنەوار لە سەرجەمی پارێزگاكان بۆ پاراستنیان لە زیان.
    نازم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەو پارێزگایە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: گەنجینەیەكی شوێنەواری گرنگ لە تەل ئەسوەد لە شاری نەجەف ئەشرەف لە ناوچەی كێری سەعدە لە سنووری شاری كوفە بە ئەركی هەڵكەندنی عێراق دۆزرایەوە.
    وتیشی: ئەو دۆزینەوەیە لە ڕێگەی كاری ئەركی هەڵكەندنی شوێنەواری عێراق لە تەل ئەسوەد هاتووە و لەو ماوەیەدا كوزیەكی شوێنەواری دۆزراوەتەوە كە شوێنەواری بەنرخی تێدایە وەك ملوانكە و ئەڵقە و گوارە و قەڵەمی زێڕ، لەگەڵ بەردی گرانبەها و هەژدە دیناری زێڕی بێگەرد ئاماژە بە خەلیفەكان دەكات ، و هەروەها زیاتر لە 100 درەهەمی زیوو.
     (تەل ئەسوەد) بەشێكە لە كەرتی 25 كری سەعدە لەسنووری قەزای كوفە و شوێنەكە شوێنەوارەكانی خۆی لەتۆماری عێراقی ژمارە 2359 لەرۆژی 10 / 4 / 1946دا ڕادەگەیەنێ و دەكەوێتە دووری 2 كیلۆمەتر لەڕۆژهەڵاتی مزگەوتی كوفە، ئەو شوێنە لەكاتی ڕووخانی ڕژێمی پێشوودا زۆر زیادەڕۆیی كراوەتەسەر و كراوە بە كشتوكاڵا و ئەمەش كەكاریگەری نەرێنی لەسەر شوێنەكە كردووە .