بەغدا و واشنتن باس لەهەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریستان دەكەن

ناوخۆ
  • 15-08-2022, 14:47
  • +A -A

    بەغداد - INA
    پارێزگاری بانكی ناوەندی مستەفا غالب ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئالینا ڕۆمانۆسكی باسی هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی پارەداركردنی تیرۆریستان و سپیكردنەوەی پارەی كرد.
    بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: 
    پارێزگاری بانكی ناوەندی مستەفا غالب پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئالینا ڕۆمانۆسكی و شاندی یاوەری.
    پارێزگاری بانكی ناوەندی باسی لە هەوڵەكانی بانكی ناوەندی كرد لە پشتیوانیكردن لە گەشەپێدان لە ڕێگەی ئامرازەكانی سیاسەتی دراو و كاریگەری ڕاستەوخۆی دەستپێشخەرییەكانی لە كەرتی ڕاستەقینە و دابینكردنی كار و بەردەوامبوون، ئەوە سەرەڕای ئەو هەوڵانەی كە لە بەرەنگاربوونەوەی سپی كردنەوەی پارەو دارایی تیرۆردا كراوە لە ڕێگەی گرتنە بەری سیستەمێكی یاسایی یەكپارچە و كارپێكردنی كاریگەری بۆ ئەو كەرتانەی كە لەوانەیە بەكار بهێنرێت بۆ ئەنجامدانی.
    جەختیشی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات كردەوە لەڕووی سیاسەتی دراوی و كاراكردنی ئامرازە داراییەكان.
    لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا تەئكیدی لە پشتیوانی خۆی كردەوە بۆ بانكی ناوەندی و سەربەخۆیی و بەشداریكردن لەڕاهێنانی فەرمانبەرەكانی لەڕێگەی دامەزراوە داراییەكان كەهاوبەشی بەردەوامیان لەگەڵ بانكی ناوەندیدا هەیە، هەروەها ئاماژەی بە سەركەوتنی سیاسەتی بانكی ناوەندی و شێوازی مۆدێرنی بەڕێوەبردنی كرد كە لە نیشانەكانی یەدەگی دراوی و زێڕدا دەركەوت.
    پارێزگار سوپاسی دەزگا دارایی و بانكییەكانی ئەمریكای كرد بۆ پاراستنی سیستمی دارایی و بانكی عێراق و پشتیوانیكردنیان لەجێبەجێكردنی باشترین ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و هەروەها پشتیوانی و شارەزایی تەكنیكی و ڕاهێنان بەفەرمانبەرانی بانكی ناوەندی.