بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕ دووشەممە، دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر حەبی ماددە هۆشبەری لە بەسرە راگەیاند كە هیی دوو بازرگانی رەگەزنامەی وڵاتێكی ئاسیان.
شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆ توانی (19980) حەبی ماددەی هۆشبەر كە هیی دوو بازرگانی ئاسایین لە بەسرە دەستی بەسەردا بگرن.
ئاشكراشیكرد: قاچاچیە دەستگیركراوەكان هەوڵیانداوە ئەو حەبانە بۆ بهێننە ناو عێراق.