بەغداد - INA
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند كە پیلانێكی تیرۆریستی بۆ كردنە ئامانجی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی لە موسڵ پوچەڵكردوەتەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەشی سوپا و لیوای 60ی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ پلانێكی تیرۆریستییان پوچەڵ كردەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی موسڵ بكەنە ئامانج.
ئەمەش دوای ئەوە هات كە هێزەكە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیان لەسەر بنەمای هەواڵگریی ورد ئەنجام دا كە بووە هۆی دۆزینەوەی تی ئێن تی و (C4) كە بە 10 جانتا خەمڵێنراوە، لەگەڵا ژمارەیەك ئامێری مۆبایل كە ئامادەكرابوون بۆ بەستنەوەیان بە مەبەستی ئەنجامدانی تەقینەوە.
ئاشكراشیكرد: هۆشیاری هێزە ئەمنییەكان و خەڵك پیلانی بەدكاریان پوچەڵكردەوە.