نەزاهە سەرۆكی یەكێك لە فەرمانگەكانی ئەوقاف و بەرپرسە باڵاكانی داوادەكات

ناوخۆ
  • 15-08-2022, 13:35
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمڕۆ دووشەممە، دەركردنی فەرمانی داواكردن بۆ سەرۆكی یەكێك لەفەرمانگەكانی ئەوقاف و ژمارەیەك لەبەرپرسە باڵاكانی دیوانی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی بە ئەنقەست زیانگەیاندن بە ماڵ و بەرژەوەندیەكانی ئەو دەزگایە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی كۆمیسیۆن لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی دووی كەرخ فەرمانی داواكردنی بۆ سەرۆكی یەكێك لە فەرمانگەكانی ئەوقاف دەركردوە، بە تۆمەتی كڕینی هۆتێلێك لە هەرێمی كوردستان بە 47 ملیار  دینار بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ سودێكی ئابووری.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە بڕیارەكە داواكردنی بەڕێوەبەری دەستەی كارگێڕی ماڵوموڵكی وەقف و یاریدەدەری پێشووی لەخۆگرتووە.
    ئاشكراشیكرد: فەرمان دراوە بە قەدەغەكردنی گەشت لە تۆمەتباران و دەستبەسەراگرتنی موڵك و ماڵی گواستراوەو نەگواستراوە، بەپێی بڕگەكانی ماددەی (340) لە یاسای سزادان.
    راشیگەیاند: دادگا فەرمانی دااواكردنی لە دژی یاریدەدەرێكی دیكەی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی موڵكوماڵی ئەوقاف دەركرد، جگە لە بەرپرسانی فەرمانگە یاسایی و داراییەكان و بەرپرسی بەشی بودجەی دەستەی بەڕێوەبردنی دەرماڵەی وەقف، لەگەڵا  سەرۆكی بەشی یاسایی لقی دەستەكە لەكەركوك و یەكێك لەفەرمانبەرانی دابەشكردن.