بەغدا - INA- نور ئەلزەیدی
ئەمڕۆ دووشەممە موعین ئەلكازمی نوێنەری هاوپەیمانی ئەلفەتح پشتڕاستی كردەوە كە سەردانەكەی ئەلعامری بۆ كوردستان ئامانجی كۆتایی هێنانە بە قەیرانەكان.
ئەلكازمی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : ئەلعامری كار بۆ ئارامبوونەوە و نزیككردنەوەی بۆچوونی كوتلە سیاسییەكان دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەلعامری پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كارێكی نیشتمانییە و تەنیا لە چوارچێوەی هەماهەنگی و بزووتنەوەی سەدریدا سنووردار نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانج لە سەردانەكەی ئەلعامری بۆ كوردستان و لای لایەنە سیاسییەكانی دیكە ئەوەیە دیالۆگێكی هەمەلایەنی نەتەوەیی هەبێت بۆ دەرچوون لەم قەیرانە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : گرنگی دووركەوتنەوە لە پەرەسەندن و كۆكردنەوە و پشتبەستن بە چوارچێوەی یاسایی و دەستووری.
دوێنێ یەكشەممە هادی عامری بەرپرسی هاوپەیمانی ئەلفەتح سەردانی پارێزگای هەولێری كرد و لەگەڵ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی و سەرۆكی كۆمەڵی دادپەروەری ئیسلامی عەلی بابیر كۆبووەوە و لەگەڵیان باسیان لە پێشهاتە سیاسییەكان و پێشهاتەكانی قەیرانی ئێستا كرد.
هەروەها چووەتە پارێزگای سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاسوار عەبدولواحد سەرۆكی بزووتنەوەی نەوەی نوێ و سەڵاح الدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبووەوە .