بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی دەستی كرد بە دابینكردنی دارایی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی ئاب.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوەكراوە : ئەمڕۆوە بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیپێكردووە، بۆ دابینكردنی دارایی موچەی ئەو وەزارەتانە ئەو قەوارانەی كە پەیوەندییان بە وەزارەتەكەوە نییە بۆ مانگی ئابی ئێستا و ئاماژە بەوە دەكات : كە بەشی ژمێریاری دەستی كردەوە لە ئەمڕۆوە بۆ دابینكردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ هەموو وەزارەت و دەزگاكان و ئەوانەی پەیوەندیشیان بە وەزارەتەكانەوە نییە بۆ مانگی ئاب.
وەزارەتەكە داوا دەكات بەپێی ڕاگەیەندراوەكە سەرجەم یەكەكانی خەرجكردنی وەزارەتەكان پێداچوونەوە بكەن بە بارەگای وەزارەت/ بەشی ژمێریاری و بەپێی خشتەی پێداچوونەوەی پەسەندكراو بەمەبەستی دەستپێكردنی ڕێكارەكانی دارایی.