بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پەروەردە نیازی كردنەوەی 25 بینای نوێی خوێندنی لە نەجەف راگەیاند پێش دەستپێكردنی ساڵی خوێندن.
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی نەجەف، مەردان ئەلبەدیری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە: بڕیارمان داوە پێش دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی داهاتوو 25 باڵەخانەی نوێی خوێندن بكەینەوە، كە ئەمەش ڕەنگدانەوەی دەبێت لە تەواوی پرۆسەی پەروەردەیی و بە شێوازی ئەرێنی پێویست.
ئەلبەدیری رێنمایی كرد : بۆ چارەسەركردنی دوودڵی لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی قوتابخانە و كاركردن بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و رۆتین، بەمەبەستی خزمەتكردنی خوێندكاران و خێراكردنی هەڵگرتنی فشارەكان لەسەر پرۆسەی خوێندن بۆ كۆتاییهێنان بە دۆخی دووانە و سێ جار دەوام كە زۆربەیان پارێزگاكان بەهۆی ئەو قەیرانانەی كە لە ساڵانی ڕابردوودا وڵاتەكەیان گرتووەتەوە، بەدەستەوە دەناڵێنن.