بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی كەشناسی و كەشوهەوای ئەم هەفتەیەی لە وڵات ڕاگەیاند لە كاتێكدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەست بەبەرزبوونەوە بكهن.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باكور روون دەبێت و پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور كەشوهەوای رۆژی چوارشەممە روون دەبێتەوە تا نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باشوور روون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو رۆژی پێشوو نزیكن و تا ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات.
ڕوونیشی كردەوە : كەش و هەوای سبەی پێنجشەممە روون بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی كەمێك لە پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە هەرێمی ناوەڕاست، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشوور ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشوهەوای وڵات بۆ هەینی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور و پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیكن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و سێشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: