بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە بانكی رافیدەین خستنەبازاڕی وەجبەیەكی نوێی پێشینە خۆی بۆ سێ ئاست ڕاگەیاند.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و رایگەیاندووە: وەجبەیەكی نوێی پێشینە و گرێبەست و فەرمانبەرانی بەرگری و ناوخۆی كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و تا 50 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و لقەكان و پێشینەی گرێبەستەكان بە بڕی 5 و 10 ملیۆن دینار دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێدانی پێشینەكان دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی بەخشین بەپێی كۆنتڕۆڵ و رێنماییەكان روودەدات، كە تێیدا داواكاری پێشینەكان لە رێگەی لقەكانی بانكەوەیە كە لە بەغدا و پارێزگاكان بڵاوبوونەتەوە و ئاماژەی بەوەشدا كە لقەكان هێشتا بەردەوامن لە وەرگرتنی داواكاری بۆ مامەڵەكردن بۆ پێشخستنی پێشینە بۆ كارمەندان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان.