بەغدا -INA
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و گفتوگۆی بونیادنەرانە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، لە دیدارێکدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و دەستپێشخەری نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێکران و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
تاڵەبانی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتوە.
هەروەها ئەوەیش هاتووە ، "لەماوەی رابردودا بەھەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان کرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان.