بەغدا -INA
ساڵح محەممەد عێراقى، وەزیرى سەید موقتەدا سەدر رایگەیاند، خۆپێشاندانى لایەنگرانى سەدر رۆژى شەممە لە گۆڕەپانى تەحریر لە بەغدا دەستپێدەکات .
وەزیرى سەید موقتەدا سەدر، تویتێکدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا رێنمایی خۆپێشاندانى داهاتووى رەوتی سەدری رۆژى شەممە 20ـى ئابى دیاریکردووە بۆ ئەنجام دەدرێت.
وەزیرى سەید موقتەدا سەدر، ئاماژەى بەوە داوە کە خۆپێشاندانەکە كاتژمێر پێنج لە گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا دەستپێدەکات و دواتر بەشداربووان بەپێ دەچن بۆ گۆڕەپانى ئەحتفالات.
ساڵح محەمەد عێراقى وتیشی، دوای "گفتوگۆیەکى دوورودرێژ" سەید موقتەدا سەدر جەختى لەوەکردووەتەوە کە پێویستە ئەو خۆپێشاندانە ئاشتییانە بێت و خۆپێشاندانێک بێت کە لە رووى ژمارەی بەشداربووانەوە وێنەى نەبووبێت.