حەکیم سەرەخۆشی لە میسر دەکات بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی کڵێسای ئیم بابا

سیاسی
  • 14-08-2022, 19:57
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە سەید "عەمار ئەلحەکیم " سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی،سەرەخۆشی لە کۆماری میسر کرد بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی کڵێسای ئیم بابا.
     "حەکیم " لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: "ئێمە هاوبەشین لەگەڵ حکوومەتی کۆماری میسری عەرەبی برای و خەڵکە هەست خەمبارەکەی لەسەر ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان کەس و برینداربوونی چەندانی تر لە ئەنجامی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کڵێسای "ئیم بابا" لە پارێزگای "جیزە" ، ھەروەک سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەین و ھیوای سەبر و دڵنەوایی بۆ خەڵکی برای میسر دەخوازین.