عامری گەیشتە سلێمانی

سیاسی
  • 14-08-2022, 19:42
  • +A -A

     سلێمانی -INA

    وەفدێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی ھادی عامری گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە. 
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشكرایكرد كە لە وێستگەی دووەمیدا هادی عامری گەیشتە سلێمانی و لە چوار چێوەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی کوردستان .
    بریار واییە لە کۆبوونەوەکە دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن. 
    دوێنێش عامری لەگەڵ "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دوایین رەوشی سیاسی عێراق کۆبووەوە.