بەغدا -INA
سەرۆک كۆمار د.بەرهەم ساڵح پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و گەلەكەی كرد بەبۆنەی رووداوی دڵتەزێنی ئاگر کەوتنەوە لە کەنیسەی ئەبو سەیفین کرد
لە پەیامەكی سەرۆك كۆمار كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت تێیدا "بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، رووداوی دڵتەزێنی ئاگر کەوتنەوە لە کەنیسەی ئەبو سەیفین مان بیست کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل.".
هەر لە پەیامەكەی سەرۆك كۆماردە ئەوە هاتووە ”بەم بۆنە خەمبارەوە، بە ناوی خۆم و گەلی عێراقەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و داواکارین لە یەزدانی مەزن کۆچکردووەکان بەر رەحمەتی خۆی بخات و هەرچی زووە شفای بریندارەکان بدات، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی ببەخشێتە کەسوکاری قوربانیان، هاوکات بەرێزتان و گەلی میسری لە هەموو ناخۆشییەک بپارێزێت و هەمیشە تەندروست باش بن”.