بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری، لە نوسراوێکی فەرمیدا بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی رەوتی سەدر، دروشمی (ساڵی گۆڕانکاری)ی ئاڕاستە کردن.
نووسینگەی تایبەتی سەید "موقتەدا سەدر" لە نەجەف لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ڕایگەیاندووە، "بەپێی ڕێنماییەکانی سەید "موقتەدا سەدر"، بڕیاردرا دروشمی (ساڵی گۆڕانکاری) لە نامە و نوسراوە فەرمییەکان لە هەموو دامەزراوەکانی رەوتی سەدری بکرێتە مانشێت و جێبەجێبکرێت.