چوار تیرۆریست لە دوو پارێزگا دەستگیرکران و دەست بەسەر کۆگای تەقەمەنیشدا گیرا

ئەمنی
  • 14-08-2022, 18:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی چوار تیرۆریست و دەستبەسەرداگرتنی کۆگایەکی تەقەمەنی پر لە کەرەستەی تیرۆریستانی داعش راگەیاند کە لە ژێر زەوی پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکوک حەشاردرابوون.
    لەوبارەیەوە شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە ڕایگەیاندووە،کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە ئامانج لێی بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و دەستڕاگەیشتنە بە کۆگاکانی چەک و تەمەقەمی ، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری فیرقەکانی پێنج و هەشت و دە و بە هاوکاری لەگەڵ هێزی لیواکانی ئەو تیمانەی سەر بە فەرماندەیی هێزە وشکانیەکان، توانرا چوار تیرۆریست دەستگیر بکرێن کە دوو لەوانە لە لەیلان و ناحیەی تازە ی سەربە پارێزگای کەرکوکن و دوانەکەی تریش لە ڕەوا و ڕۆمادی لە ئەنبار دەستگیرکراون . 
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەکانی مادەی ٤ی تیرۆر پێشتر ئەوکەسانە داواکراون. 
     هەروەک لە بەیاننامەکەدا ھاتوە کە هێزەکان توانیویانە دەست بەسەر تانکێکی 36 هەزار لیتریدا بگرن کە لە ژێر زەویدا حەشاردرابوو لە ناوچەی وادی ئەلحوسێنیەت لە روتبە ئەنبار .
    بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە تیرۆرستان شوێنەکەیان وەک کۆگایەک بۆ چەک و کەرەستە و تەقەمەنی بۆ کاری تیرۆریستی بەکار یان ھێناوە.
     ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە کە "تیرۆریستان ڕادەستی لایەنە داواکارەکان کران، و بۆ رووبەروو کردنەوەیان بەرمبەر بە یاسا .