بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی رایگەیاند" کە ئاگرێک لەناو ژوورێکی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەرامە لە شاری واست کەوتۆتەوە.
لەوباریەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە ئاگرکەوتنەوەکە کۆنترۆڵبکەن کە لە ناو هۆڵێکی ژووری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەرامە ، کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای واست ڕوویدا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"کە ئاگرەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە و بەرگری شارستانی داوای لێکۆڵینەوەی لەھۆکاری ئاگرەکە کردوە بە بانگهێشتکردنی پسپۆڕێکی پزیشکی دادوەری بۆ کۆکردنەوەی نمونە و دیاریکردنی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە لە نەخۆشخانەکە .