بەغدا /INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"نەبیل کازم عەبدولساحب " وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئامادەیی زانکۆکانی عێراقی بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکارانی سووریا دووپاتکردەوە.
لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەیاننامەیەکدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند"لە میانی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ باڵیۆزی سووریا لە بەغدا" سەتام جەدعان دندح" ، وەزیری خوێندنی باڵا باسی لە هاوکاری زانستی و ئەکادیمی لە نێوان هەردوو وڵات کرد ، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕی کولتووری ، و لە ژێر رۆشنایی لێکتێگەیشتنی نێوان دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشكردوە " کە وەزیری خوێندنی باڵا لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەی خستەڕوو، كە دامەزراوە ئەكادیمییەكان لە عێراق پەرۆشن بۆ پەرەپێدانی ڕێڕەوی هەماهەنگی بۆ ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و هاوکاری ئەکادیمی بەردەوام بەپێی ستانداردەکانی زانستی باوەڕپێکراو.
ھەروەک "ئامادەیی زانکۆکانی عێراقی بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی سوریا و پێشکەشکردن و ئاڵوگۆڕی سکۆلەرشیپ دەربڕی .
لای خۆیەوە باڵیۆزی سوریا پەرۆشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بۆ پەرەپێدانی هاوكاری و باشتركردنی كوالێتی بەرنامەكان بۆ لێكتێگەیشتنی ئەكادیمی و رێككەوتن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بەرزنرخاند.