بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کارەبا بە ڕەزامەندی" مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانبەرانی گربەستی گواستنەوە بۆ ھەمیشەیی لە چوار چێوەی بڕیاڕی ژمارە ٣١٥.
لەوبارەیەوە وه‌زاره‌تی کارەبا له‌بەیاننامەکیدا كه گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA )، راگەیاندوە کە "دوای هه‌وڵه بەردەوامەکانی وەزیری کارەبا ، و بەگرنگیدان و به‌دواداچوونی زۆر له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی كارگێڕی، ئه‌و وه‌زاره‌ته ،و بە ڕەزامەندی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەسەر ڕاسپاردەکانی ئەو لیژنەیە وەرگیرا کە بە فەرمانی دیوانی ژمارە ٣٥ پێکهێنراوە بۆ ساڵی ٢٠٢٢، سەبارەت بە بڕگەی چوارەمی تایبەت بە گواستنەوەی گرێبەستەکان لە بڕیاری ژمارە ٣٤١ بۆ بڕیارنامەی ٣١٥ی ساڵی ٢٠١٩، لە هەمان کاتدا دەستەبەرکردنی هەموو تەرخانەکراوە داراییەکان لە ئەنجامی گواستنەوەیان.